(Deutsch) Exklusives Interview mit Präsident Barzani zu Referendum
Weiterlesen »
٢- به‌پێی ده‌ستووری عێراقی فیدراڵی، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان (KRG) ده‌سته‌یه‌كی ئیداری سه‌ربه‌خۆی هه‌یه كه ئه‌ویش هه‌رێمی كوردستانی عێراقه.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی دیموكراتیانه هه‌ڵبژێردراوه و ره‌نگدانه‌وه‌ی ته‌واوی پێكهاتنه ئیتنی و دینییه جیاوازه‌كانی ناوچه‌كه‌یه. حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندی سه‌رجه‌م بنه‌ماكانی دیموكراسی و مافه‌كانی مرۆڤه. ده‌سه‌ڵاتی جێبهجێكارییهكهی بریتییه له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و دیوانی سه‌رۆكایه‌تی، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم كه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات. هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌یه، ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری هه‌رێمیش له ده‌ست دادگا جۆراوجۆره مه‌ده‌نی و تاوانكارییهكانه.