Zum Inhalt Zum Menü

ماتەمینی بەرێز مام جلال لە ڤییەنا

نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان – عێراق لە نەمسا  هەڵسا  بە هەماهەنگێ

لەگەڵ پارتە کوردستانیەکان بەرێکخستنی پرسەو ماتەمینی بۆ سەرکردەی بەرێز مام جلال لە رۆژی دووشەمە ٩/١٠/٢٠١٧ لە هۆتێل امپریال.

مام جلال سەرکردەی کورد و سەرۆکی پێشووی عیراق و سکرتێری  گشتی یەکێتی نشتیمانی  کوردستان لە تەمەنی ٨٣ سالی لە رۆژی ٣/١٠/٢٠١٧ لە ئەلمانیا کۆچی دوایی کرد. مام جلال بەدرێژی تەمەنی ژیانی خەباتی کرد بۆ مافەرەواکانی گەلەکەمان کە مافی چارەنووس لە خۆدەگرێتەوە  لە هەمان کات لەگەڵ مافی بەدیهێنانی دیموکراسیت بوو بۆ گەلانی عیراق.

لە سەرەتای ماتەمینیەکە د. مصطفی رەمەزان پێشوازی  لە نوێنەرانی پارتە کوردستانیەکان ودبلۆمات و ئەندامانی کۆمەلگایی کوردستانی لە نەمسا کرد، لە نێوانیاندا بالویزی عیراق و ئوردن وکویت و قبرس بوون.

د. مصطفی رەمەزان لە کۆتایی پرسەکەدا، سوپاسی بەشدار بووانی کرد لە وتارێکێ کورتدا دەوری بەرێز مام جلال دیاری کرد: مام جلال نەک هەر پێشمەرگە و نووسەر و رۆشەنبیر بوو بەلکۆ سەرکردەیەکی مەزنی گەلی کوردستان و عیراق و جیهانی ئازاد بوو. وە باشترین وەفاداری بۆ خەباتی زیاتر لە شێست ساڵی مام جلال ئەوەیە کە یەکریزی گەلەکەمان بپارێزین لە کاتە هەستیارەکاندا کە پێ تیادەپەرین لە دوای ریفرەندۆم. لە پاشان بەرێز حمە کریم وتارێکی سوپاسگەری کورتی پێشکەش کرد.