Zum Inhalt Zum Menü

(Deutsch) Geschichte

٣- هه‌رێمی كوردستان مێژوویه‌كی دوور و درێژی هه‌یه‌، له‌ دوای هه‌ره‌سهێنانی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانییه‌كان و سه‌رهه‌ڵدانی خه‌باتی به‌رگری له‌ دژی هێزه‌كانی به‌ریتانیا، گه‌لی كورد له‌ عێراق به‌رده‌وامه‌ له‌ به‌رخۆدان له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی مافه‌ ره‌واكانی و دان پێدانانی وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ.
له‌ ماوه‌ی ده‌یان ساڵی رابردوودا كوردانی عێراق له‌ پێناو وه‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانیان ده‌جه‌نگن، له‌ژێر سته‌می داگیركاری و زۆرداری رژێمه‌ یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی ناوچه‌كه‌ش ده‌چه‌وسێندرێنه‌وه‌، كه‌ له‌ هه‌موویان جه‌رگبڕتر هه‌ڵمه‌ته‌كانی جینۆسایدكردنی كورد بوو له‌ژێر ناوی ئه‌نفال و بۆمبارانكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تری كوردستان بوو به‌غازی كیمیایی. له‌ ٢٠ ساڵی رابردووشدا ناوچه‌كه‌ بووژانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی مرۆیی به‌خۆوه‌ دیوه‌ و وه‌ك هه‌رێمێكی دیموكراسی و فره‌یی و عه‌لمانی گه‌شه‌سه‌ندوو له‌ ناوچه‌كه‌ خۆی سه‌لماندووه‌.

مێژووى هاوچەرخ

مێژووى هاوچەرخ

(Deutsch) Im Laufe der Jahrzehnte kämpften die irakischen Kurden für ihre Grundrechte, während sie Unterdrückung, Verfolgung und gewaltsamen Angriffen ausgesetzt waren. Erfahren sie mehr über die Geschichte der Region!
Weiterlesen »